دانلود و متن اهنگ اگرین دلشاد به یادم که

ئەم ماڵە هەژاریمە بەسەرما نەڕوخێنی نەتۆری

سەر لە خۆم لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی نەتۆری

ئەم ماڵە بەبۆنەی تۆوە بەرپایە ئەزیزم ئەزیزم

لانەیەکی فەقیرانەیە لێمی نەشێوێنی نەتۆری

نەتۆری کچێ نەتۆری

بیللا نیەسم تاقەتی دوری

وەڵا نیەسم تاقەتی دوری

تۆ بڵێ شاخی مار شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم نەتۆری

تۆ گیانو بوێ هەر بەخودا بۆت دەرەهێنم نەتۆری

بەو شەرتە کە دیسان وەکو جاران تۆ لە لام بی ئەزیزم

ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم نەتۆری

نەتۆری کچێ نەتۆری

بیللا نیەسم تاقەتی دوری

وەڵا نیەسم تاقەتی دوری

بەینی منو تۆ حەیفە کەتێکی بشکێنن نەتۆری

مەیڵانە کەدڵ ئێمە لەیەکتر بڕەوێنن نەتۆری

گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخێڵان ئەزیزم

ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن نەتۆری

نەتۆری کچێ نەتۆری

بیللا نیەسم تاقەتی دوری

وەڵا نیەسم تاقەتی دوری

دانلود آهنگ هی ناز آگرین دلشاد

دانلود آهنگ هی ناز آگرین دلشاد

ئه‌وشه‌و شه‌وی به‌دره شه‌وی به‌دره

هه‌ڵدێ له‌یل و قه‌دره له‌یل و قه‌دره

من له خۆم ده‌گرم نه‌دره ده‌گرم نه‌دره

هه‌ی ناز ده‌ی ناز توخوا ناز مه‌که

بگره سێوه‌که‌ت چاو جوان بانگه‌واز مه‌که

ئه‌وشه‌و شه‌و زریانه شه‌و زریانه

یاری من میهره‌بانه میهره‌بانه

ئێستا له جێ‌ژوانه وه‌ی له جێ‌ژوانه

هه‌ی ناز وه‌ی ناز نه‌شێوێ نازت

به ماشینی جیب دێم بۆ پێشوازت

ئه‌وشه‌و شه‌و به‌هاره شه‌و به‌هاره

یاری من لێم بێزاره لێم بێزاره

من چی‌بکه‌م نیمه چاره نیمه چاره

ئه‌رێ ناز وه‌ی ناز نازت به چه‌ندی

چه‌نده شیرینی هه‌ر ده‌له‌ی قه‌ندی